کرماشان: کوژرانی دوو برا 

هاوکارانی هانا لە کرماشانەوە ئاگاداریان کردین دوو برا لەلایەن باوکی هاوسەری یەکێک لەو برایانەوە کوژراون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە ٢٤ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، دوو برا بە ناوەکانی "جەواد رۆستەمی و جەلال رۆستەمی" لەلایەن باوکی هاوسەری "جەواد"ـەوە بە چەکی راو کوژراون. 

کێشەی ئابوور، بێکاری، هەژاری و بڵاوبوونەوەی لە رادەبەدەری مادە سڕکەرەکان لە کۆمەڵدا و گەلێک گرفتی تر، بووەتە مایەی پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی، چوونە سەری تاوان و توندوتیژی و نائەمن بوونی ژیانی بنەماڵە و خەڵک. جگە لەوانە زۆر بوونی کێشەی دەروونی کارێکی کردووە کۆمەڵ توورە و کەم تاقەت و بێ ئۆقرە بار بێ و خەڵک لە کۆمەڵی ئێران کەمتر هەست بە ئارامی و ئۆقرەیی دەکەن و هەستی لێبوردنیش کەمتر بووەتەوە. 
کۆمەڵێکی دوور لە توندوتیژی و ژیان لە کەشێکی دوور لە ترس و سام، بەهرەمەند بوون لە ئارامی، ئەمنییەت و ئاسایش مافی سروشتی و سەرەتایی هەر مرۆڤێکە لە کۆمەڵدا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular