ئیلام: بەندکراوێکی کورد لە سێدارە درا 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٦ی مەی ٢٠٢١)، سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئیلام بەڕێوەچوو. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "جەماڵ محەممەدی" خەڵکی ئیلام راگەیەندراوە. 
ناوبراو ٢ ساڵ لەوەپێش کە سەرباز بووە، لە پادگانێکی هێزە سەربازییەکان لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسان دمەقاڵەیان دەبێ و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی کوژرانی بەرپرسەکە. دوای دەستبەسەر کردنی جەماڵ محەممەدی، دادگای سەربازی سزای سێدارەی بەسەردا سەپاند. سەر ئەنجام رۆژی یەکشەممە ٢٦ی گوڵان سزای سێدارەی ئەم شارۆمەندە کوردە جێبەجێ کرا. 
شایانی باسە جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی ئەم زیندانییە کوردە، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی ئەفسەرە کوژراوەکە بەڕێوەچووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular