هانا: شاهۆ حوسەینی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی پاوە، کە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ژانوییەی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ شەممە”٢٨ی ژانوییەی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
پێویستە بگوترێ شاهۆ حسەینی دوای بڵاوبوونەوەی کلیپی بلاچاۆ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکرا.