دەستبەسەرکرانی یەعقوب محەمەدی مامۆستا و زیندانی سیاسی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، یەعقوب محەمەدی مامۆستا و زیندانی سیاسی پێشوو، خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شارۆمەندە، بە شێوەی توندوتیژانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و ئەو هێزانە توندوتیژییان بەرامبەر ژنان و منداڵانی ئەو ماڵە ئەنجام داوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین