دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئازاد رەسوڵی فەرد و رەحیم شیلانی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین