دەستبەسەرکرانی دوو ئەندامی خێزانێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی محەمەد و ئاریەن رەحمانی، خەڵکی شارۆچکەی سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برا هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین