رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی هەیبەت موید تەمەن ٤١ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی تەندروستی لە بەردەستدا نیە.
