رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حەسەنعەلی نەورۆزی کوڕی والی و خەڵکی کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری مەشهەد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بە هانای ڕاگەیاند، حەسەنعەلی نەورۆزی بە مەبەستی کارکردن ڕووی لە مەشهەد کردبوو کە لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، دوای کوژرانی حەسەنعەلی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی سەردانی شوێنی پەیوەندیداریان کردووە بەڵام لە جیاتی ڕادەست کردنی تەرمەکەی شوێنی ئەسپەردەکردنەکەیان پێیان نیشان داوە.
