بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامیار فەتحی و سەجاد حاتەمی لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا؛ کامیار فەتحی پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” و سەجاد حاتەمی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.
