دەستبەسەر کرانی یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە سەوڵاوا



بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەند بە ناوەکانی یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی خەڵکی ئاوایی “سلین”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هانا زانیویەتی کە ئەم دوو شارۆمەندە نزیک کاژێر سێی شەو بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و بارودۆخی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین

جەلال قوربانی

تاهر عەزیزی

کاروان قادر شوکری

موحسێن نیازی