جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان و کەرەج

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ‌ئاگادار کراوەتەوە کە سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئاستان، خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.


هەروەها سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ (٢ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی زیندانیەکی دیکە بە ناوی مۆحسێن یاربەیگی، خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، عەلی ئاستان یەک ساڵ پێش و هەروەها مۆحسێن یاربەیگی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی ” کوشتنی بە ئانقەست” لە دۆسیەگەلێکی جیاجیا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین