بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی شەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤(٢٧ی سپتەمبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “مەهدی وەیسی” خەڵکی ئاوایی باباگردعەلی تەرهانی سەر بە کوهدەشت، لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.