سزادرانی محەمەد هوشمەند شارۆمەندی خەڵکی مەریوان بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، ( ۲٥ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) محەمەد هوشمەند کوڕی عومەر و خەڵکی ئاوایی دەرەتفێی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن دادگای گشتی و ئینقلابی مەریوان بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕۆحی” بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە یەک ساڵ بەندکران مەحکوم کرا و لە حوکمەکەی ئاگادار کرایەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی محەمەد هۆشمەند پێشتر لە ۱٦ی خەرمانانی ۱٤۰٤، ( ۷ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) لە دادگای ئینقلابی مەریوان لە کۆبوونەوەیەکی  یەک خولەکی و بە بێ ئامادە بوونی پارێزەری داکۆکیکار و بە بێ دەرفەتی بەرگری لە خۆی ئەنجام دراوە.

ناوبراو پێشتر شەوی هەینی ۲۷ی گوڵانی ۱٤۰٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە ۲٨ی جۆزەردانی ۱٤۰٤، لە گرتووخانەی شەهرامفەری سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین