دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە؛ ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی خەرمانانی ۱٤۰٤، (٨ی سپتەمبری ۲۰۲٥) لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “عەلی ڕەشیدی، ئەبوبەکر ڕەشیدی، ڕەشید نەسروڵڵاهی” خەڵکی ئاوایی “پیروەلی باغی” و “ئیبراهیم خودکامە” خەڵکی ئاوایی “سریلاوا”ی سەر بە شاری بوکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانیاندا بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەبوبەکر و عەلی ڕەشیدی دوای ٢٤ کاژێر بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بەشێوەی کاتی ئازادکراون، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوسی ئیبراهیم خودکامە و ڕەشید نەسروڵڵاهی لەبەردەستدا نییە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنوسی ڕەشید نەسروڵڵاهی و ئیبراهیم خودکامە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین