دەستبەسەر کران و ڕاگوێزانی دووبارەی هەستی ئەمیری چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو بۆ زیندانی ئێڤین

‌بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، هەستی ئەمیری چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو ، بە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی بارمتە ، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو پێشتر لە ئەنجامی چالاکییە مەدەنی و ناڕەزایەتی جەماوەریەکان دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو . لەگەڵ ئەمەش بە هۆکاری تازە نەکردنەوەی بارمتە ، هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە دەستبەسەریان کردووە و بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕایانگواستووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین