قەسری شیرین / کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی “شەهنام زاهری نژاد” خەڵکی ئاوایی “ملەڕۆڵان”ی سەر بە شاری سەرپڵی زەهاو ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوژراوە .

شەهنام زاهری نژاد تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و شوێنکەوتوویی ئایینی یارسان بوو .بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە سنووری قەسری شیرین لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین