بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە “١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ئەفشین ئەمیری” تەمەن٣٢ ساڵ ، کوڕی محەمەدڕەزا و خەڵکی ئاوایی “گوڵستانقز”ی سەر بە کرماشان ، لە بەندیخانەی دیزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو نزیک ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .