ورمێ: گوشارەکانی سوپای پاسداران لەسەر ئیمام جومعەکان بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی دوو دادوەر لە تاران

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێمان گەیشتووە ، بەشی عەقیدەتی سیاسی سوپای پاسداران ئەمڕۆ دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە داوای لە بەشێک لە مامۆستایانی ناوچەی سۆمابرادۆست ، مەرگەوەر و تەرگەوەری ورمێ کردووە کە لە ڕۆژی هەینی لە کاتی خوێندنی نوێژ کوژرانی دوو دادوەرەکە سەرکۆنە و یادیان بەرز ڕابگرن .

هەروەها هەڕەشەیان لەم مۆستایانە کردووە کە ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجی نەکەن لە مزگەوتەکانی ئاواییەکان دوور دەخرێنەوە و بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین