کوژرانی شارۆمەندێکی خەڵکی قەسری شیرین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە “١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد عەزیزی” تەمەن ٣٤ ساڵ ، کوڕی حاجی عەلی و خەڵکی قەسرشیرین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەگان ویژە (یەکەی تایبەت) کوژراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزەکانی یەگان ویژە بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی محەمەد عەزیزی هێرشیان بردووتە بازاڕچەی سنووری پەروێزخان و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەو کردووە و بە بەرکەوتنی سێ فیشەک لە شان و سکی کوژراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ تەرمی ئەم شارۆمەندە هەمان شەو بۆ نەخۆشخانەی حەزرەتی ئەبولفەرزی قەسری شیرین ڕاگوێزراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .
سەرچاوەکانی هانا زانیویانە کە هەفتەی پێشوو محەمەد عەزیزی لەگەڵ هێزەکانی ئینتیزامی تووشی کێشە هاتووە و ئەم هێزانە شەوی ڕابردوو بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی چووبوونە تێڕمیناڵی سنووری پەروێزخان و لە لایەن داواکاری گشتی قەسری شیرینەوە بڕیاری تەقە کردنیان وەرگرتبوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین