هانا : ڕۆژی شەممە “١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا قولیزادە و کوڕەکەی هێمن قولیزادە” خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو شارۆمەندە دوای دەستبەسەر کران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئیتڵاعاتی سوپا لە ورمێ ڕاگوێزراون .
شایانی باسی تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .