بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رەشید رەحیمی شارۆمەندی خەڵکی بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوویی ئەم شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو سزاکە بە ناوبراو ڕاگەینراوە و پێویستە لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی خۆیی بە دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان بناسێنێت .
رەشید رەحیمی لە رێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک و لەگەڵ کۆتایی هاتنی قوناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .