دەستبەسەر کران و ناڕونی چارەنوسی شارۆمەندێکی خەڵکی تکاب

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی “٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “فەرەیدون سوڵتانی” خەڵکی تکاب دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ دوای دەستبەسەر کرانی فەرەیدون سوڵتانی ، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایل و ئۆتۆمبێلی ئەم شارۆمەندەدا گرتووە .

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular