بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ شارۆمەندێک بە ناوی “سۆران یوسفی” خەڵکی ئاوایی “سڵامەت”ی بۆکان لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
سۆران یوسفی تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندارە منداڵێکی هەیە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ سۆران یوسفی بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .