یەحیا رەحیمی

یەحیا رەحیمی، لاوی تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی سنە لە رێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە شەقامی شەشەم بەهمەنی ئەم شارە، لە کاتێکدا ئەشیای کاشیکاری لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دانابوو و دەیهەوێست بە مەبەستی کار کردن بڕوا بۆ گەرەکی “شەریفاوا” کەوتە نێو شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆقی لێدابوو کە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقە لە سەری کرا و گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە لە بەڵگەنامەی مەرگیدا هۆکاری گیانلەدەستدانی شکاوی و ورد بوونی ئێسکی سەر نوسرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین