کاروان قادر شوکری منداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری پیرانشار، لە رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار بوو و دوای یەک ڕۆژ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە باوکی کاروان لە ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی منداڵەکەی وتی: من وەک باوکی شەهیدێک سپاسی سەرجەم گەلی کورد و خوشک و دایکان دەکەم، ئەم قارەمانە جوانە کاتێک هاتەدنیا بە ناوی کاروانی شەهیدانەوە ناوم لێنا کاروان و ئێستا بە ناوی کاروانی شەهیدان پێشکەشی دەکەم، هیوادارم ڕۆژێک تۆڵەی سەرجەم شەهیدان بکەینەوە.
