هێمن حەمزە شارۆمەندی تەمەن ۳۰ ساڵی خەڵکی ئاوایی “بیوران”ی سەردەشت، لە ڕێکەوتی ۲۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر ئاوایی بیوران و دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ خەڵکی ئاوایەکە تەقەیان لە سنگی هێمن حەمزە کرد و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا.
