میلاد مەعروفی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “کۆسە”ی سەر بە شاری بۆکان، لە ڕێکەوتی ۲٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە بۆکان و دوای بەشداریکردنی لە پرسەی سالار مجاور ناڕازی کوژراو، بە تەقەی ٢٧ فیشەکی ساچمەیی لە ڕوومەت و چاوی ڕاستی بە سەختی بریندار بوو و ڕۆژێک دواتر لە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بەهۆی سەختی برینەکانی چووە حاڵەتی کۆماوە و لە نەخۆشخانەی “شەهید قولیپور” لە بوکان لە ژوری نەشتەرگەری گیانی لەدەستدا.
