موحسێن نیازی

موحسێن نیازی لاوی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی شاری دێولان، لە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتی بە سەختی بریندار بوو و دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا.

دوای گیانبەختکردنی موحسێن نیازی هێزە سەرکوتگەرەکان هێرشیان کردە سەر حەوشەی نەخۆشخانەی کەوسەر و ویستیان بە تەقە کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو تەرمەکەی بڕفێنن بەڵام بە هاوکاری خەڵک و گردبوونەوەی لاوانی سنە لە دەوروبەری نەخۆشخانە سەرکەوتوو نەبوون. لە درێژەدا تەرمی موحسێن بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە گۆڕستانی ئەم شارە ئەسپەردە کرا.

شایانی باسە هۆکاری مەرگی موحسێن نیازی لە بەڵگەنامەی مردنەکەیدا “نادیار” ڕاگەیندرا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین

جەلال قوربانی

تاهر عەزیزی

کاروان قادر شوکری

سلێمان شوکری