محەمەد حەسەنزادە

محەمەد حەسەنزادە تەمەن ۲٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە ڕێکەوتی ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە بۆکان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراو کوژرا.

دوای کوشتنی محەمەد حەسەنزادە هێزە ئەمنیەکان لە نەخۆشخانەی “قولی پوور” بە باوکی محەمەدیان وت کە بچێتەوە بۆ ماڵ و قەرەباڵغی نەکات. بەڵام شەهریار محەمەدی هاوڕێی نزیکی محەمەد، تەرمەکەی لە نەخۆشخانە دەرهێنا بۆ ئەوەی هێزە ئەمنیەکان نەیدزن و دواجار بەیانیەکەی بە خاک سپێردرا.

شایانی باسە محەمەد حەسەنزادە مانگێک پێش کوژرانی، بە هۆی بەرکەوتنی سێ فیشەکی ساچمەی چاوێکی لە دەستدابوو. ئەو لە تەورێز و تاران سێ نەشتەرگەری بۆ کرابوو، بەڵام چاوی نابینا بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین

جەلال قوربانی

تاهر عەزیزی

کاروان قادر شوکری

موحسێن نیازی