محەمەد حاجی رەسوڵپور تەمەن ٥٧ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە رێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەردەم دوکانەکەی دەستبەسەرکرا.
ئەو لە رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز بە هۆی خراپی دوخی تەندروستی لە ئەنجامی ئەشکەنجە کرانیەوە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا و دەستبەجێ دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی شەهید قولی پور لە بۆکان چووە حاڵەتی کۆماوە و لە رێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١، گیانی لە دەستدا.
محەمەد حاجی رەسوڵپور بەندکراوی سیاسی پێشوو و لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا، یەکەمجار لە جەریانی لە رێکەوتی ٩ی ڕەزبەر دەستبەسەر کرا و لە رێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ئەو بۆ دووهەم جار لە رێکەوتی ٢ی سەرماوەز لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە بەردەم دوکانەکەی دەستبەسەر کرا و لە رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی هەمان ساڵدا بە هۆی خراپی باری تەندروستی لە ئەنجامی ئەشکەنجە، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
