فەرزین مەعروفی

فەرزین مەعروفی لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ،

خوێندکاری ڕشتەی مودیریەت خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی تاران، لە ڕێکەوتی ۹ی سەرماوەزی١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی  دوای دۆڕانی تیمی میللی فوتباڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جامی جیهانی قەتەر، لەگەڵ هاوڕێکانی و زۆرێک لە گەنجانی دیکە لە سەرانسەری وڵات بۆ دەربڕینی خۆشی هاتبوونە سەر شەقامەکان. ئەو لە گەڕەکی شەهرەکی ئێکباتانی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران فیشەک بەر سەری کەوت و کوژرا. 

هێزە ئەمنیەکان ڕێگەیان بە گواستنەوەی تەرمی فەرزین مەعروفی بۆ مەهاباد نەدا. لە کۆتاییدا تەرمی ناوبراو لە ١۱ی سەرماوەزی ١٤٠١لە تاران بە خاک سپێردرا. 

هەروەها ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی نەدا بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی و هێزە ئەمنیەکان ئەو لافیتە و قوماشانەیان لابرد کە لەبەردەم ماڵەکەیان دانرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین