عەبدولسەلام قادرگەڵوان

عەبدولسەلام قادرگەڵوان، تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی شنۆ لە رێکەوتی ۳۰ خەرمانانی ۱٤۰۱، لە جەریانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەت بە سەختی بریندار بوو و لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰۱، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەستدا.

عەبدولسەلام قادر گەڵوان سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی شنۆ ڕاگوێزرا و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ ڕاگوێزرابوو کە لەئاکامدا بە هۆکاری سەختی برینەکانی لە ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰۱، گیانی لەدەستدا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین