سەید محەمەد حوسێنی لاوی خەڵکی سەقز، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان بە قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە رێکەوتی ٢٠ ڕەزبەری ١٤٠١، لە گەرەکی مەسکەن مێهری کوهدەشت لە کاتێکدا کە لە هەمبەر تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلی شارۆمەندان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ناڕەزایەتی دەربڕیبوو، ئۆتۆمبێلی دژەشۆڕش دوو جار بە سەر جەستەیدا ڕۆیشت و گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە دامەزراوە حکومیەکان بنەماڵەکەیان ناچار کردبوو کە لە ئاگاداری کۆچی دواییەکەیدا بنووسن هۆکاری مەرگی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.