سەعدی شاهرۆخی فەر

سەعدی شاهرۆخی فەر، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری بوکان، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی  لە ڕێکەوتی ۲٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱ کاتێک بۆ خەرید لە ماڵ هاتبووە دەرەوە لە شەقامی “عەلیاوا” تەقە لە سنگی کرا و بە چەقۆ لە لایەن هێزە  سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لێدرا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

دوای چوار ڕۆژ لە بەدواداچوون بنەماڵەکەی ئاگادارکرانەوە کە تەرمی سەعدی شاهرۆخی فەر لە سەردخانەی نەخۆشخانەی شەهید قولیپور لە بۆکاندایە. لەم ماوەیەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیاریکراو سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی ئاگادارکردنەوەیان یان چۆنیەتی گواستنەوەی تەرمەکە نەخراوەتەڕوو.

ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنی سەعدی شاهرۆخی فەر لە ژێر چاوەدێری هێزە ئەمنیەکان بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنیەکان بە دروست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن بنەماڵەکەیان  لە قسە لەگەڵ میدیاکان سەبارەت بە چۆنیەتی گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان مەنع کرد.

سەعدی شاهرۆخی فەر خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین