سپێهر ئەعەزەمی


سپێهر ئەعەزەمی لاوی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری کەمالشاری کەرەج، لە ڕێکەوتی ۱۲ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی و لە چلەی حەدیس نەجەفی لە کۆڵانی زەفەری ١٤ی کەمالشاری کەرەج، لە مەودای نزیکەوە تەقە لە سەری کرا و بە سەختی بریندار بوو. ئەو بۆ ماوەی ٣٣ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی کەرەج لە ژێر چاودێری چڕدا بوو و لە ڕێکەوتی ۱٥ی سەرماوەزی ١٤٠١، گیانی لەدەستدا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین