سامان ڕەحمانی لاوی تەمەن ۲٨ ساڵ، خەڵکی تیکاب و دانیشتوویی پارێزگای تاران، لە ڕێکەوتی ۲۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە قەڵای حەسەن خان لە تاران لە کاتی نوسینی دروشم دەستبەسەر کرا لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە باتۆم لە سەری درا و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا.
تەرمی سامان ڕەحمانی دوو ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ۲۲ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە ژێر چاودێری توندی ئەمنی و بە بێ ڕێدانە شۆردنی تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەریفاوا لە تیکاب بە خاک سپێردرا.
هێزە ئەمنیەکان ڕێگای گوڕستانەکەیان گرت و ئاگاداریەکانی کۆچی دوایی ئەویان لە کەناڵە ناوخۆییەکان سڕییەوە.
