سامان قادربەیگ

سامان قادربەیگ، لاوی تەمەن ۳٤ ساڵی خەڵکی بۆکان، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە گەڕەکی میرزایی بۆکان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و بێسەروشوێن کرا. ئەو دوای چەند ڕۆژ بێسەروشوێن کران، لە ڕێکەوتی ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێ گیانی لەدەستدا.

سامان قادربەیگ لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە ئامبۆڵانس بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێ گوازرایەوە و لەوێ، دوای وەرگیران لە بەشی پەزیرشی ئۆرژانس، دوای نیو کاژێر بە بنەماڵەکەی ڕادەگەینن کە گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە کە دامەزراوەکانی حکومەت بنەماڵەی ئەم لاوەیان خستوەتە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی هۆکاری مەرگی کوڕەکەیان بە خۆکوژی ڕابگەینن و دواتر لە بەڵگەنامەی مردنی سامان قادر بەیگ هۆکاری مردنەکەیان بە نەخۆشی تێکچوون و کێشەی ڕەفتاری سەبت کرد، ئیدیعایەک کە بنەماڵەکەی ڕەتی دەکەنەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین