زانیار ئەبوبەکری

زانیار ئەبوبەکری لاوی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە نزیک فەلەکەی سیمۆرغی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

شایانی باسە کە زانیار ئەبوبەکری لاوێک بوو کە لە هاوینی ساڵی ١٤٠١، هاوسەرگیری کردبوو وە بڕیار بوو لە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا ڕێورەسمی زەماوەندەکەی بەڕێوەبچێت بەڵام بیست ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی ڕێورەسمەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژرا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین