داستان ڕەسوڵ، شارۆمەندی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی هاوڕێکەی “موتەلیب سەعید پیرو”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شاری بانە بەڕێکەوتبوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران فیشەک بەر ملی کەوت و کوژرا.
داستان ڕەسوڵ لە ڕێگای ڕۆیشتن بۆ ئاوایی سنووری چۆمان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی “موتەلیب سەعید پیرو” لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکرا.
شایانی باسە بنەماڵەی داستان ڕەسوڵ لە دادگای هەرێمی کوردستانی عێراق سکاڵایان لەسەر سپای پاسداران تۆمار کردووە و پێیان وتراوە کە ئەوان لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی ئێرانەوە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکە دەکەن، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی نەبووە و تا ئێستا ئەو بنەماڵەیە وەڵامیان نەدراوەتەوە.
داستان ڕەسووڵ کوڕی ڕەسوڵ محەمەد و گەوهەر سوارە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١، خێزاندار و باوکی منداڵێکی ساوا بوو.
