بەهادین وەیسی منداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لەم شارە بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
هەمان شەو نەجمەدین وەیسی براگەورەی بەهادین وەیسی بریندار بوو و لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندرا و دواتر لە ژێر گوشاری دامودەزگا حکومیەکاندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆی کرا.
ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی بەهادین وەیسی لە رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە گۆڕستانی حاجی ئیبراهیمی جوانڕو بەڕێوەچوو.
شایانی باسە هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنی بەهادین ویسی بە چەکی دۆشکا تەقەیان لە خەڵک کرد.
