ئەمیر فەراسەتی شاد

ئەمیر فەراسەتی شاد لاوی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار لە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە گەڕەکی کەمەربەنی پیرانشار بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو فیشەکی بەرکەوت.

ئەو گورچیلەی چەپی بە سەختی بریندار بوو و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 

ڕێورەسمی پرسەی ئەمیر فەراسەتی شاد بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیلی پیرانشار و لە ژێر چاوەدێری توندی ئەمنی بەڕێوەچوو.

ئەمیر فەراسەتی شاد خێزاندر و خاوەن منداڵێک بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین