ئەردەڵان قاسمی، شارۆمەندی تەمەن ٤٤ ساڵی خەڵکی گیلانغەرب (گەیڵان)، لە ڕێکەوتی ۱۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە بلواری تاقەوسانی کرماشان لە کاتی نوسینی دروشم لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پشتەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو وە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوێزرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
دەزگا ئەمنیەکان لە بەرامبەر وەرگرتنی ۱٦ ملیۆن تمەن تەرمی ئەردەڵان قاسمیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد و هەڕەشەیان لێکردن کە خۆیان لە پێدانی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بە میدیاکان بە دوور بگرن.
تەرمی ئەردەڵان قاسمی لە ڕێکەوتی ۲۱ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە ژێر چاوەدێری تووندی ئەمنیەتی لە گۆڕستانی “تاقیل” لە شاری گیلانغەرب بە خاک سپێردرا.
