ئێسحان قاسمی فەر

ئێسحان قاسمی فەر لاوی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی کەنگاوەری کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج، لە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی و دوای دۆڕانی تیمی میللی فوتباڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جامی جیهانی قەتەر، لە ناوچەی سەرئاسیواو لە کۆڵانێک لە لایەن پێنج هێزی بەسیجیەوە دەستبەسەر کرا. ئەو دوای دەستبەسەرکران بە توندی ئەشکەنجە کرا و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئێحسان لە رێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە ژێر چاوەدێری چڕی ئەمنی بەڕێوەچوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین