ئیسماعیل دزوار، لاوی تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان بە قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری هەمان ساڵدا لە ژێر ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەقز گیانی لە دەستدا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بەرگەی بڕوانامەی مەگی ئەودا هۆکاری مەرگی نادیار نوسراوە و هێزەکانی سوپا بە بنەماڵەکەیان وتبوو کوڕەکەیان لە ئەنجامی تەقینی دڵی لە ڕووداوی هاتوچۆ کە بووەتە هۆی شکانی سنگی گیانی لە دەستداوە.