ئومید حەسەنی

ئومید حەسەنی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی ئاوایی “پایگان”ی سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی سنە، لە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە سنە، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ گرتووخانەی کەڵانتەری ١٢ی فەروەردین ڕاگوێزرا و لەوێ بە هۆی ئەشکەنجە و لێدانی بە باتۆم لە کاتێکدا کە بێهۆش بووە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید ڕاگوێزراوە و لەوێ گیانی لە دەستدا.

شایانی باست تەرمی ئومید حەسەنی لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە ئامادە بوونی بنەماڵەکەی لە بەهەشت محەمەدی سنە ئەسپەردە کرا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین

جەلال قوربانی

تاهر عەزیزی

کاروان قادر شوکری

موحسێن نیازی