ئاسۆ قادری لاوی تەمەن ۲٦ ساڵ خەڵکی قەزای رەبەتی سەربە شاری سەردەشت، لە ڕێکەوتی ۲٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە لە کاتێکدا لە نێو سەیارەکەی خۆیدا بوو لە ناحیەی سەر و شان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئاسۆ قادری لە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی لە گۆڕستانی “هۆرموز ئاوا”ی رەبەت لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەکان بە خاک سپێردرا.
