بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانانی ۱٤۰٤(١٢ی سپتەمبری ٢٠٢٥) کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی بێهروز کەرەم کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی ئاوایی زیندەشت سەر بە شاری سەڵماس بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە باڵەخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارە دوای کەوتنەخوارەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ ڕاگوێزراوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە، لە ساڵانی ڕابردوودا نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێنی کار و کەمترخەمی خاوەنکارەکان بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران لە ئێراندا.
