بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی “سینا رۆستەم پوور ، کوڕی هادی ، خێزاندار و خەڵکی بانە ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری “سورکێو”ی بانە کوژراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە ، سینگی فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە سینا رۆستەم پوور تەنیا دە ڕۆژی کە منداڵەکەی هاتووەتە دنیاوە .