بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان سۆهەیلا مەتاعی چالاکی مەدەنی و چالاکی مافی ژنانی خەڵکی سنەیان دەستبەسەر کردووە .
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا لەیلا پاشایی خەڵکی سەقز ، چالاکی مافی ژنان لە لەیەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم چالاکانە بە هۆی بەشداریکردنیان لە ڕێورەسی ڕێز گرتن لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان دەستبەسەر کراون .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
شایانی باسە کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا لانیکەم چوار چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .