لە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، کچێکی تەمەن ٧ ساڵان بە ناوی نیان جبرەئیل پور (چەلەبیان) خەڵکی شاری بوکان، بەهۆی ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی سێکسییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بوکان بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە .
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی هانا، دایک و باوکی منداڵەکە جیابوونەتەوە و نیان دوای جیابوونەوەکە لەگەڵ باوکی ژیاوە .باوکی نیان دوای ماوەیەکی کەم لە جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی (دایکی نیان) پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ژنێکدا دەکات .
لەئەنجامی متمانەی باوکی و ڕەنگە گرنگی نەدانی پێویست ، ئەم خانمە هاوشانی براکەی نیان ئەشجەنجە دەکەن دەسدرێژی سێکسیش دەکەنە سەری .
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا بەردەستن، برای ئەم ژنە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر نیان و ئەم منداڵە ڕووبەڕووی دابەزینی نیشانەکانی ژیان دەبێتەوە .
لەو نێوەندەدا باوکی نیان دەگەڕێتەوە ماڵەوە و بە دیتنی بێهۆشی نیان دەیباتە نەخۆشخانەی بوکان .دوای پشکنینە سەرەتاییەکان ، پزیشکەکان دەستدرێژیەکەیان پشتڕاستکردەوە و بەهۆی سەختی برینەکان و نەبوونی میکانیزمی چارەسەری گونجاو نیان ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ کراوە .سەرەڕای هەوڵەکانی تیمی پزیشکی پسپۆڕ نیان لە ٢٨ی بەفرانبار دوای شەوێک خەواندنی لە یەکەی چاودێری چڕ (ICU)ی ئەم نەخۆشخانەیە گیانی لە دەستداوە .
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارەساتە بەرامبەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان ، نەبوونی یاسای پارێزەری کاریگەر لە سیستەمی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی منداڵان بە هۆکاری ڕوودانی ئەو جۆرە کارەساتانە دەزانێت .